سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

AM:10:50:10/04/2022

8028 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان١٠٠دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

هاوکات، هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٦٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری