سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی: سێیەم بەشە خۆراکی رەمەزان دابەش دەکرێت

AM:09:26:10/04/2022

23968 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت. دەشڵێت، "بڕێکی زۆر خۆراک بەڕێوەیە بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان".


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەنون بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ بەردەستخستنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان تا سێیەم بەشە خۆراکی رەمەزان پێش جەژن دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت.

لەبارەی جۆر و کواڵێتی خواردنەکانیشەوە،محەمەد حەنون وتی، برنجی تایلەندی کە هاوردە کراوە، دەرکەوتووە باشترین جۆری برنج بووە.

دڵنیایشی دا لەوەی، تیمێکی هونەری و چاودێری سەربە کۆمپانیای بارزگانی گشتی پشکنینی فیزیای و کیمیایی بۆ مادە خۆراکییەکان دەکەن پێش ئەوەی بگاتە بەندرەکانی باشور لە پاڕیزگای بەسرە.













گەلەری