سەردێڕ:

بانکی نێودەڵەتی: بە بڕی زیاتر لە ١٢٣ ملیۆن دۆلار هاوکاری عێراق دەکرێت

AM:08:57:10/04/2022

3396 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەڵەتی رایگەیاند، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەلایەن چەند وڵاتێکەوە پشگتیری لێدەکرێت و زیاتر لە ١٢٣ ملیۆن دۆلار هاوکاری بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی بەرمانەی چاکسازی و پشتیوانکردنی کەرتە جیاجیاکانی پێشکەشی سندوقەکە دەکرێت. دەشڵێت، "لە ئێستادا بڕی زیاتر لە ٩٤ ملیۆن دۆلار لە سندوقەکەدا هەیە".


بانکی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ بەرزبووەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ناوخۆیی عێراق کە خاوەنی نەوتە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەبکات.

دەشڵێت، لەو چوارچێوەیەدا پێشبینیدەکرێت، بەرهەم و داهاتی نانەوتی عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ – ٢٠٢٣ بەڕێژەی ٣٪ زیادبکات، لەکاتێکدا بەهۆی کەمی کارەبا و ئاوەوە بەردەوام کێشەی هەیە و پرۆسەی چاکسازیش پەلەی تێدا ناکرێت.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سندوقی چاکسازی و بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن وڵاتانی کۆمەک بەخش و هاوبەشی عێراق لەوانەش کەنەدا و ئەڵمانیا و سوید و بەریتانیا دروستکرا بەمەبەستی هاوکاری کردنی عێراق بۆ ئاوەدانرکدنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی شەڕی داعش.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو وڵاتانە پابەندبوونی خۆیان بە بەخشینی ١٢٣،٤ ملیۆن دۆلاریان بە سندوقەکە دووپاتکردووەتەوە کە ٩٤ ملیۆن دۆلاری لە ئێستادا لەسندوقەکەدایە و ئامادەیە.

لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتیدا هاتووە، ئامانج لە سندقی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پشتگیری کردنی پرۆژەی فرەسەرچاوەکردنی داهات و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو و ژینگە و بەرهەمهێنانی وزە و پاراستنی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و تەندروستییە لە چوارچێوەی پشتیوانی کردنی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی عێراق.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەپلانی سندوقەکە کردووە بەرنامەی پشتگیریکردنی عێراق لە رێگەی زجنیرەیەک بەرنامەی تاقیکردنەوەی سەرەتایی و وەبەرهێنانی هاوبەش و باشترکردن و چالاککردنی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی عێراقەوەیە.













گەلەری