سەردێڕ:

ئێران لەبارەی وزەی ئەتۆمەوە بڕیارێکی نوێی راگەیاند

PM:06:49:09/04/2022

8084 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێران پلانی ستراتیجی وڵاتەکەی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی و نۆ دەستکەوتی نوێی ئەتۆمیشی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەشکردووە، نیازیان وایە ١٠ هەزار مێگاواتی دیکە وزەی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن.


لە ساڵڕۆژی جیهانی تەکنەلۆجی ئەتۆمیدا، لە ئاهەنگێکدا بە بەشداری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، پلانی ستراتیجی خۆی لە بواری چالاکی ئەتۆمیدا ئاشکرا کرد و نۆ دەسکەوتی نوێی ئەتۆمیشی راگەیاند.

رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای کرد، پلانیان هەیە ١٠ هەزار مێگاوات وزەی ئەتۆم بەرهەمبهێنن و بەکارهێنانی تیشک لە کارەکانیاندا پەرەپێبدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، وێستگەیەکی ئەتۆمی کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٦٠ هەزار میگاوات وزەی ناوەکی ناوخۆیی دەبێت لە دارخوین لە باشووری ئێران دروستدەکەن.

هاوکات لە ساڵیادەکەدا، رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سێ دەسکەوتی نوێی لە بەرهەمهنانی دەرمانی تیشکی و دوو دەسکەوت لە بەرهەمهێنانی پلازما و چوار دەسکەوتی لە بواری سیستەمی پیشەسازی و لێزەر و کۆنترۆڵ و وێنەگرتن راگەیاند.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی بەرهەمهێنانی ئەتۆمییە لە جیهاندا و لە ئێستادا گفتوگۆکانی لەبارەی سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمیەکانیەوە لەگەڵ ئەمریکا لە ڤییەنا دەست پێکردووەتەوە.













گەلەری