سەردێڕ:

بانکی رافیدەین بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتییان

PM:01:56:09/04/2022

31504 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە هاوڵاتییان بە مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون. دەشڵێت، "بڕی ئەو سودەی دەچێتە سەر قەرەزەکە تەنها ٤٪ دەبێت".


ئەمڕۆ هەینی، بانکی رافیدەینی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە هاوڵاتییان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەست لە پێدانی ئەم بڕە پارەیە وەک قەرز بۆ کڕینی خانووی نیشتەجێبوونە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

لەبارەی بڕی ئەو سودەی دەچیتە سەر قەرزەکە راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەین ئاشکرای کردووە، بڕی ٤٪ ی سود دەچێتە سەر قەرزەکە، بەڵام ماوەی دانەوەی قەرزەکەی ئاشکرا نەکردووە.

باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لەسەرجەم لقەکانی بانکەکەوە دەست بەمامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بانکی رافیدەین قەرزی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی خانووی راگەیاند کە بڕەکەی ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییان بوو بە وەرگرتنی ٥٪ سوود و دەبوو لەماوەی ١٠ ساڵدا قەرزەکەیان بدەنەوە.













گەلەری