لە ڕووداوێکی دەگمەندا پیاوێکی عێراقی کە سەدەیەک لە تەمەنی تێپەڕیوە، بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کرد و دەڵێت، باری تەندروستی و جەستەیی زۆر باشە.
موخەلیف فەرهود مەنسوری تەمەنی ١٠٣ ساڵە و دانیشتوی ناحیەی سۆمەریەیە لە پارێزگای دیوانیە و یەکێک لە کوڕەکانی ڕایگەیاند، باوکی لەدایکبووی ساڵی ١٩١٩یە باوکی ١٠ کوڕ و چوار کچە و هاوسەری یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردوە.
کوڕەکەی موخەلیف فەرهود
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا باوکی لەگەڵ هاوسەری دووەمی کێشە و دەمەقڵێیان
لەنێوان دروست بووە و بەو هۆکارەش هاوسەری دووەمی چوەتەوە ماڵی باوکی و وتویەتی
جارێکی تر ناتوانێ لەگەڵ موخلیف بژی.
دەشڵێت، چەند مانگێک لەمەوبەر
باوکی پێی ڕاگەیاندوە کە بەرگەی بێژنیی ناگرێت و دەیەوێت بۆ جاری سێیەم بچێتە قەفەسی
زێڕینەوە.
هاوسەری سێیەمی موخلیف لەدایکبووی
ساڵی ١٩٨٥ و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی خزم و کەسوکاری هەردوولا ئاهەنگی
هاوسەرگیریەکەیان ئەنجامداوە.