سەردێڕ:

مایەپوچبوونی لوبنان چ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێم دەبێت؟

PM:04:31:04/04/2022

32020 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی حکومەتی لوبنان مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی زیانێکی ماددی زۆر دەبێتەوە، چونکە ٣١٠ ملیۆن یۆرۆ و ٢٩٤ ملیۆن دۆلاری لەو وڵاتە گلدراوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەعاد شامی جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان مایەپوچبوونی دەوڵەت و بانکی ناوەندی لوبنانی راگەیاند.

بە وتەی شامی، زیانەکان دابەشدەکرێت بەسەر دەوڵەت و بانکی لوبنان و بانکەکان و ئەو کەسانەش کە پارەکانیان لە بانکدا دانراوە.

هاوکات، لیرەی لوبنانی لە کاتێکدایە، نزیکەی ٢٥ ساڵە نرخەکەی بەرامبەر هەر دۆلارێک هەزار و ٥١٥ لیرەیە، لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩وە لەدوای ئەوەی رووبەڕووی داڕمان بووەتەوە تا گەیشتووەتە ٢٣ هەزار لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت، ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم کەوا لەلوبنان گلدراوەتەوە بەوانەی بە دۆلارن و بەوانەش کە بە یۆرۆن دەکاتە ٦٣٧ ملیۆن دۆلار و ئەوەش بەشی موچەى مانگێکى موچەخۆران دەکات بە زیادەوە، بەوەش حکومەتی هەرێم زیانێکی ماددی زۆری بەردەکەوێت.













گەلەری