جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی لوبنان چه‌ند ساڵێكه قه‌یرانی ئابووری به‌رۆكی گرتووه وەک بانكی ناوه‌ندیی مایه‌پووچ بووه.
سه‌عدی شامی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەدا، وڵاته‌كه‌ی كه له ٢٠١٩ەوه به ده‌ست قه‌یرانی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وتیشی "به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تیش وه‌ک بانكی ناوه‌ندیی مایه‌پووچ بووه
و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیانه‌كان كه‌مترین كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر هاوڵاتییان و زیانه‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بانكی ناوه‌ندیی،
بانكه‌كان و هه‌ژماره‌كانی خه‌واندنی پاره به‌سوو دابه‌ش بكرێن".
باسی لەوەشکرد، پێشكه‌وتنی گرنگ
رووی داوه له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه
دا له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز دانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامن و هیوای خواست به‌م
نزیكانه بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی تەنگەژەی ئابوری و قەیرانی دارییەوە
دۆخی ناسەقامگیری سیاسییەوە ئابوری لوبنان بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و هاوڵاتییانی ئەو وڵاتەش لە دۆخێکی خراپدان.