ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٤٨ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٧٨ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەروەها، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش
نرخەکەی بەجێگری ماتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.