سەردێڕ:

ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا درێژکرایەوە

AM:09:10:04/04/2022

6956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، ماوەی پێشكەشكردن بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا تا ١٧ی نیسان درێژکردووەتەوە.


نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراقلە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە لە بەرچاوگرتنی مانگی رەمەزان بۆ تەواوكردنی پێداویستیەكانی پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا ماوەی پێشكەشكردن تا رۆژی یەكشەممە رێکەوتی ١٧ی ٤ی ٢٠٢٢ درێژکرایەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها درێژكردنەوەی ئاستی رێكارەكانی وردبینی تا رۆژی ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٢ درێژکراوەتەوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ژمارەی ئەوانەی داواکارییان پێشکەشکردووە بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن زیاتر لە ٥٠ هەزار خوێندكارە بۆ دبلۆمی باڵاو ماستەر و دكتۆرا.

ئاشکراشیکردووە، تاقیكردنەوەی پێشبڕكێ‌ بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ بۆ پسپۆڕییەكانی پزیشكی و ئەندازیاری رۆژی ١٦ ی ئایار دەكرێت.

دەشڵێت، پسپۆڕییەكانی زانستی و زانستی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و زانستی بەڕێوەبردن و ئابوری رۆژی ١٧ی ئایار دەكرێت و دواینیشیان بۆ پسپۆڕییەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان رۆژی ١٨ ی ئایار دەكرێت.













گەلەری