سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی چ پەیامێکیان بۆ سەدرییەکان هەیە؟

PM:10:46:02/04/2022

7012 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ فراکسیۆنی سەدریدا گەورەترین کوتلەی شیعی دروست بکەن، داوای پابەندبوون دەکەن بە بنەما دەستوریەکان و ئامادەن بۆ گفتوگۆی بنیادنەر لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.


پاش کۆبونەوەیان لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە، پابەندن بە دروستکردنی گەورەترین کوتلەی شیعی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدر.

باسیشیان لەوە کردووە، ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی جێبەجێ بکرێت، ئەو فراکسیۆنە براوانەی کە دەیانەوێت و پابەندن بە بەرنامەکەوە و شیاون بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، پێویستە تیایدا بەشدار بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکی ئەم مانگە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ماوەی ٤٠ ڕۆژ مۆڵەتی دا بە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سێیەکی پەکخەر بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ ڕەوتەکەی.













گەلەری