به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بانكێكی نیشتیمانی دروستده‌كرێت و سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت و دەشڵێت، "لەعێراق هه‌ر پێشینه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت ئەو بانكەش ده‌گرێته‌وە".
مه‌ولود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیای فەرمى پارتی ئەوەیخستوەتەڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم و وەزارەتی دارایی بڕیاری دامەزراندنی ئەو بانکەی داوە.
لەبارەی کارەکانی
بانکەکەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەکردووە،
له ئێستادا نیوەی کارەکانی دامەزراندنی بانکەکە تەواو بووە و بانکەکە راسته‌وخۆ
سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت. دەشڵێت، هه‌ر پێشینه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی
عێراقەوە بدرێت ئەو بانکەش ده‌گرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری
گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم وتیشی، بانکەکە بەشێوەیەکی راستەخۆ پەیوەندی بەبانکەکانی
دەرەوەی وڵات دەبێت و سیستمی کارکردنیش تیایدا ئەلکترۆنیە و سەرجەم بانکە حکومییەکانی
دیکەش لەژێر سەرپەرشتی ئەو بانکەدا دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٤ـەوە سەرجەم پێشینەکان راگیراون.