سەردێڕ:

بەشە خۆراکی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

PM:11:57:01/04/2022

13916 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە وەکالەت رایگەیاند، سێ هەزار بەشە خۆراک وەک هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی ئەلجەدا دەبەشدەکرێت. هاوکات، "داواشیکرد بەردەوام پشتیوانی ئاوارەکان بکرێت تاوەکو دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان".


ئەمڕۆ هەینی، عوسمان ئەلغەنیمی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە وەکالەت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سێ هەزار بەشە خۆراک بەشێوەی هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی کەمپی ئەلجەدا دەبەشدەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەشیدا داوایکرد، پشتیوانی بەردەوامبێت بۆ ئاوارەکان تاوەکو بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، "دوامان لە بەڕێوبەرایەتی کۆچ لە پارێزگای نەینەوا کردووە بۆ دابەشکردنی سێ هەزاربەشە خۆراک بەشێوەی هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی کامپی ئەلجە لەو پارێزگایە."

ئاشکراشیکردووە، ئەو بەشە خۆراکەی وەک هاوکاری بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکراون بریتین لە سەبەتەی خۆراک و هاوکاری تەندروستیشی تێدایە ، هەروەها دابەشکردنی ١٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی بەسەر٣٥٦ خێزاندا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقرایگەیاند، هاوکاری خۆراک و نەوتی سپییان بەسەر خێزانە ئاوارەکانی کامپەکەدا دابەشکردووە.













گەلەری