سەردێڕ:

دیوانی وەقفی سونی عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

PM:06:44:01/04/2022

20764 جار خوێندراوەتەوە

دیوانی وەقفی سونی عێراق رایگەیاند، مانگ بینراوە و سبەینێ شەممە رێکەوتی ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی رەمەزانە.


ئەمڕۆ هەینی، دیوانی وەقفی سونی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لیژنەکانی گەڕان بەدوای بینینی مانگ توانیویانە مانگ ببین و بەمەش سبەینێ شەممە رێکەوتی ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی رەمەزانە.

هەر ئەمڕۆش،  دیوانی شاهانەی سعودیە لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، سبەینێ رۆژی شەممە ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هەروەها، هەریەک لە وڵاتەکانی مالیزیا و ئەندۆنیسیا و برۆنای رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی نیسانیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کرد، بەمەش رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی نیسان تەواوکاری مانگی شەعبان دەبێت.

هاوکات، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشممە ٣ی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.














گەلەری