سەردێڕ:

مالیکی: دەستپێشخەریەکمان بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق دەبێت

PM:11:20:30/03/2022

3036 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەستپێشخەریەکیان بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق دەبێت و وتیشی، "ئەمڕۆ یان سبەی گفتوگۆ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان ئەنجام دەدەین."


نوری مالیکی سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەمڕۆدا ئەمڕۆ ئەوە سەڵمێندرا کە بەبێ چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی، ئەستەمە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار ئەنجام بدرێت".

ئاشکراشیکردووە، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی ئێستا ئامادە دەکەن کە دواتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، "دەستپێشخەرییەکمان بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستا ئامادە کرد، دوای ئەوەی ھاوپەیمانی سێقۆڵی نەیتوانی دەستپێشخەریی بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ واقعی ئێستا پێشکەش بکات تا پرۆسەی سیاسیی لە رووخان رزگار بکات".

مالیکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمڕۆ یان سبەی گفتوگۆ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی دەستشێخەرییەک ئامادە بکەین تا لە داھاتوودا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە گفتوگۆی لەسەر بکەن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان؛ ئەنجام نەدرا و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.













گەلەری