سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

AM:09:47:30/03/2022

5832 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، وابڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.


لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوە کردوە، کاتژمێر ١١ پێشنیوەرۆ بەمەستی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەوەش خراوەتەروو، هەر لە دانیشتنەکە بەشێک لە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دیاریدەکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەممەى ڕابردوو بەهۆى تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی و ئامادە نەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانەوە، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام نەدرا و پاش ماوەیەک هێشتنەوە کۆبونەوەکە بە کراوەیی، دواجار سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.













گەلەری