سەردێڕ:

پارێزگارێکی پێشووتر بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا

PM:10:37:29/03/2022

13960 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری پێشووتری بابل بەتاوانی گەندەڵی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا.


چاوگێکی دادوەریی لە عێراق رایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی بابل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ کەڕار عەبادی پارێزگاری پێشووتری بابل دەرکردووە، بە تاوانی ئەوەی ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٩دا واژۆی لەسەر کۆنووسێکی تایبەت بە دابەشکردنی پارچە زەوی کردووە کە پێچەوانەی یاسا بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتریش لە ئازاری ٢٠٢٠ی کەڕار عەبادی بەتاوانی ساختەکاریی، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن و لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، کەڕار عەبادی لە پۆستی پارێزگاری بابل لادرا، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.













گەلەری