سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانەوە ئاشکرا کرد

PM:03:11:29/03/2022

11844 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەمان سیناریۆی دانیشتنی شەممەی رابردوو دوبارە دەبێتەوە. دەشڵێت "ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن زیاتر دەبن".


ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاند، دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان بە هەمان سیناریۆی دانیشنەکەی شەممەی رابردوو دوبارەبێتەوە.

دەشڵێتن، "دڵنیاشین ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن زیاد دەکەن ئەگەر لایەنەکانی تری پەرلەمان لەسەر گفتوگۆنەکردن و رێکنەکەوتن ولەسەر نەدۆزینەوەی چارەسەری دروست سوربن".

هاوکات، لەلایەکی ترەوە هاوپەیمانی "رزگارکردنی نیشتیمان" ئاشکرایکردووە، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ رێککەوتن نیە ولەکۆبوونەوەی داهاتووی رۆژی چوارشەممەدا کێشەکان یەکلایدەکەنەوە.

هەروەها، عارف ئەلحەمامی ئەندام پەرلەمان لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەدا، هەتا ئێستا هیچ رێککەوتن و رێگەچارەیەک لە ئارادا نیە.

باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی سبەینێ نابێت و لەپێش دانیشتنەکە هیچ ریککەوتنێک نابێت.

ئاشکراشیکرد، لە ئەگەری هەبوونی هەر رێککەوتنێکدا هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگۆڕێت و چاوەڕێدەکەن زیاتر لە ١٣٧ پەرلەمانتار بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن و لەو کاتەشدا سێیەکی پەرلەمان ئامادە نابن و رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێکنایەت.

ئەلحەمامی ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی دانیشتنە ئاساییەکانی هەتا دەگاتە رێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارەوە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا بۆ سبەینێ.













گەلەری