وەزارەتی گەشتوگوزاری عێراق چەند رێنماییەکی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرجەم ئەو ئاهەنگ و بۆنانەش قەدەغە دەکات کە لەگەڵ مانگی رەمەزاندا ناگونجێن.
وەزارەتی گوشتوگوزاری عێراق چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بەمانگی رەمەزان دەرکرد و بڕیارەکەی ئاڕاستەی شوێنە گەشتیاری و خواردنگە گەشتیارییەکان و دوکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کردووە.
دەقی بڕیارەکان:
١. بەهەموو جۆرێک
لە ناوچە گەشتییاریەکان و رێستۆرانتەکاندا نان خواردن بەشێوەی ئاشکرا قەدەغەیە.
٢. تەواوی فرۆشگا
و کۆگاکانی فرۆشتنی کحول دادەخرێن.
٣. بە هیچ جۆرێک
نابێت هیچ ئاهەنگ و شەوەئاهەنگێکی هونەری؛ کە لەگەڵ کلتور و دابونەریتی مانگەکەدا
ناگونجێت بەڕێوە بچێت.
٤. گرتنی رووکەشی
خواردنگە و رێستۆرانتەکان لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون، جگە لەو خواردنگانەی لەلایەن
وەزارەتی گەشتوگوزارەوە رێگەیان پێدەدرێت بەگوێرەی یاسایاکان کە ئامانەن:
ا- ئەو
خواردنگانەی لەسەر رێگەی دەرەوە و نێوان شارەکانن.
ب- ئەو
خواردنگانەی پلەی نایابیان وەرگرتووە لەناو شارەکاندا.
٥. بەگوێرەی یاسا
مامەڵە لەگەڵ پێشێلکاراندا دەکرێت.