بانکی رافیدەینی عێراقی رایگەیاند، بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. دەشڵێت، "رێژەی سودەکەی ٥٪ە".
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەینی عێراقی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، قەرزەکە پزیشکان و
پزیشکی ددان و ڤێتەرنەری و دەرمانساز و
خاوەن تاقیگەکانی شیکاری نەخۆشی و کۆگاکانی
دەرمان و کیمیاییەکان و تەکنەلۆجیای پزیشکی و ئەوانەی لەو بوارانەی باسکران خانەنشینکراون
دەیان گرێتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەیندا
هاتووە، رێژەی ئەو سودەی دەچێتە سەر قەرزی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەڕێژەی
٥٪ دەبێت.
دەشڵێت، قەرزەکە لەسەرجەم لقەکانی بانکەکە
لە هەموو پارێزگاکاندا دەدرێتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.