سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌رده‌كه‌وێت كێ بوێره كێ ترسنۆكه.
ئەمڕۆ هەینی، حەسەن ئەلعه‌زاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، سبه‌ینێ بۆ عێراقییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كێ ژیانی ئه‌وانی ده‌وێت و كێش ده‌یه‌وێت ژیانیان له‌ناوببات.
دەشڵێت، ده‌ریشده‌كه‌وێت كێ
له‌گه‌ڵ چاكسازییه كێش له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا
باسی لەوەشکرد، سبه‌ینێ له كۆبوونه‌وه‌ی
په‌رله‌مان ده‌رده‌كه‌وێت كێ كه‌سێكی عێراقی ره‌سه‌نه، كێش پاشكۆیه.
دەشڵێت، سبەینێ عێراقییه‌كان
ده‌زانن كه كێ به پاره ده‌كڕدرێت و كێ به عێراق ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، عێراقییه‌كان
ده‌زانن كێ وەفای بۆ عێراق هه‌یه و كێش وەفایبۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە
سبەینێ شەممە رێکەوتی ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٢ دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارەوە
بەڕێوە بچێت و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی راگەیاند کە کاتژمێر
١١ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.