PM:05:47:04/08/2021
26576 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە شاری سلیمانی نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازار کە نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە ١٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، لە شاری هەولێر لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا ٢٥ دینار نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
مازن فەیلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی نرخی دۆلار
بگەڕێنێتەوە بۆ پێش بەرزبوونەوەی و بیانوەکانی حکومەت لە ئێستادا باوەڕپێکەر نین و
تاوتوێ نەکراون.