سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنەکەی رۆژی شەممە بە بڕیار و ئیرادەی گەلی عێراق زەمینە خۆشدەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بڕیار لەسەر بودجەش دەدرێت.
حەسەن عەزراوی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "دانیشتنی رۆژی شەممە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی عێڕاقە، بە بڕیار و ئیرادەیەکی عێراقیانەی ئازادەوە بۆ یەکەم جار و بڕیار لەسەر بڕە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٢ دەدرێت و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی قەیرانی دارایی دەرباز دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەلەدەکرێت
لە پەسەندکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری وڵات ویاساکان
لە حکومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت و رۆڵی چاودێری پەرلەمان کارادەکرێت.
وتیشی، "پەرلەمانتاران
رۆڵی کارای خۆیان دەبینن لە پێکهێنانی لیژنەکان و ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا
و کەش و هەوایەکی دیموکراسیانەی کێبڕکێکارانە دروست دەکرێت لەپێناو تەواوی وڵاتدا."
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی
شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ چوارشەممە، هاوپەیمانی
سێقۆڵی" پارتی و سەدر و سوننە" رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد کاندیدە بۆ پۆستی
سەرۆک کۆماری و مەحمەد جەعفەر سەدر کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران. هاوکات، پێکهێنانی
"هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتیمانی"یان کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانییە
راگەیاند.