سەردێڕ:

ئێران: تەنها لەماوەی پشووەکانی نەوروۆزدا ٣٢٢ کەس گیانیانلەدەستداوە

PM:04:06:24/03/2022

5820 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئێران رایگەیاند، لەماوەى هەشت رۆژی پشووەکانی نەورۆزدا تەنها بە رووداوی هاتوچۆ ٣٢٢ کەس گیانىلەدەستداوە و چوار هەزار و ٦٠٠ سەرپێچىش تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ، سەید تەیمور حسێنى جێگرى پۆلیسى رێنمای و شۆفێرى ئێران بە ئاژانسى هەواڵى ئیسناى وڵاتەکەی راگەیاند، لە هەشت رۆژی ماوەى پشووەکانى نەورۆزدا ٣٢٢ کەس گیانیانلەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەشدا، چوار هەزار و ٦٠٠ سەرپێچى هاتوچۆش تۆمارکراوە.

باسی لەوەشکردووە، زۆربەى سەرپێچییەکان بەهۆى پابەندنەبوونی شۆفێران بەرێنماییەکانى هاتووچۆوە بووە.

دەشڵێت، هۆکارێکی دیکەی رووداوەکان تیژڕەوی و خێرا تێپەراندبووە وزۆربەى روداوەکان لەکاتژمێرەکانى ١٢ بۆ هەشت بوون.













گەلەری