سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان بە ئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەکەن.
ئەمرۆ سێشەممە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، دەنگۆ و بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوو بارە هەڵبژاردنەوەی جێگەی قەبوڵکردن نییە.
دەشڵێت، هیچ هێزێکی سیاسی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێگە
بەم بابەتەنادات و بەهەموو هێزییەوە دژی دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ هێزێکی سیاسی بابەتی
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشنیاز نەکردووە و
بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش تەنها بۆ دروستکردنی پروپاگەندەیە پێش سازکردنی
دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دروستکردنی ترسە لە دڵی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان تا
هانیانبدەن ئامادەی دانیشتنەکەبن
لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی
دەوڵەتی یاسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی ٢٦ی ٣٦ ٢٠٢٢ رۆژی دانیشتنی پەرلەمان و
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.