سەردێڕ:

عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ "ئادار" کرا

AM:09:35:22/03/2022

10896 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ "ئادار"ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و ئەو دەستانەشی پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، فەرمانگەی ژمێریاری سەربە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابینکردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی رێکارەکان، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ "ئادار"ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان دەکرێت.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکان دەکرێت سەردانی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دانراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی پێدان و وەرگرتنی پارەکانیان بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بڕیاری دابوو هەموو مانگێک موچە لە ٢٥ مانگدا دابەش بکات، بەڵام ئەمڕۆ کە رێکەوتی ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٢ەوە، هێشتا موچەی مانگی شوباتی وەزارت و دەستە و فەرمانگەکان دابەشنەکراوە. جگە لەوەی دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچە رادەگەیەنێت و موچەخۆران و خانە نشینان لە وادە و رێکەوتی خۆیاندا سەردانی بانەکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، بەڵام بانکەکان پێیان رادەگەیەنن کە ناتوانن موچە دابەشبکەن بە هۆکاری نەگەیشتنی پارە بۆ بانکەکان.













گەلەری