سەردێڕ:

درامای "خەندە" لە شەوانی رەمەزاندا لە سەر شاشەی NRT2 پەخش دەکرێت

PM:02:06:20/03/2022

8328 جار خوێندراوەتەوە

درامای "خەندە" نوێترین بەرهەمی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە کە کارێکی کۆمیدییە و لە شەوانی رەمەزاندا نمایشدەکرێت.


ئەم درامایە کارێکی کۆمیدییە و سەرجەم چیرۆکەکانی باس لە دۆخی ئێستای کوردستان و کێشە و گرفتەکانی خەڵك دەکات، کە بە بەشداری کۆمەڵێك هونەرمەندی دیار بەرهەم هاتووە، لەوانە عیرفانی وەستا محەمەد، هادی مەحمود، زاهیر غەریب، رێبواری حەمە سابیر، شەهێن جەمال، نەوژین حەسەن، وەلید عارف، فریاد خەلیل و کۆمەڵێك ئەکتەری دیاری دیکە.

ئەم بەرهەمە کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی لەلایەن مەریوان ئیبراهیمەوە بۆکراوە، نەبەز حەمە شکور یاریدەدەری دەهێنەر، کاری وێنەگرینی کیمەرد عەباس کردوویەتی.

سەرجەم زنجیرەکانی درامای "خەندە" لە شاری سلێمانی و دەورووبەری کراوە، لە شەوانی مانگی رەمەزاندا لە کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە نمایش دەکرێت.

















گەلەری