سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدات

AM:06:36:12/07/2021

7484 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ سەرپەرشتیکردنی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.


وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ سەرپەرشتیکردنی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، خالید خەلیفە عەبدولعەزیز ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی وڵات فەرمانی ژمارە ٥٣ی ساڵی ٢٠٢١ دەرکردووە و تیایدا فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی کردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

لە هەڵبژرادنەکەدا، لە کۆی ٤٥ ئەندام پەرلەمان ٣٠ ئەندامیان بە هەڵبژاردنی راستەوخۆ دیاریدەکرێن و ١٥ ئەندامی دیکەش لەلایەن ئەمیری وڵاتەوە هەڵدەبژێردرێن.

پێشتر، ٣٠ ئەندامەکەی پەرلەمان لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆی نهێنیەوە هەڵدەبژێردران، تیایدا هاوڵاتیان بۆیان هەبوو لە کارتێکی سپی ناوی چوار کاندید بنوسن.

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە کاتی بەڕێوەچوونی کردنەوەی ٤٨ەمین خولی پەرلەمان، تەمیم حەمد ئال سانی ئەمیری قەتەر لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. بەم بڕیارەش قەتەر هەنگاوێکی گرنگینا بۆ کرانەوەی زیاتر و بە دیموکراتی کردنی کۆمەڵگەی قەتەری.

ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی دانیشتوانی قەتەر دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار هاوڵاتین و زۆرینەیان کرێکاری بیانین.













گەلەری