ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێپەڕبوو، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات رێوشوێنی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلابکرێتەوە وەک "رێزێک بۆ شەهیدان و دانیشتوانەکەی."
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتەر بڵاویکردەوە، "سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ ئەو گیانە بێتاوانانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا بوونە قوربانی، خەبات و قوبانیدانی گەلی کوردمان وەبیردێنێنەوە."
محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم یادەدا
داوا دەکەین پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی رێوشوێنی پێویست بۆ بوونی هەڵەبجە بە پارێزگا
وەک رێزێک بۆ شەهیدان و دانیشتوانەکەی."
له ٣٤ ه‌مین ساڵیادى كیمیابارانه‌كه‌دا، له هه‌ڵه‌بجه
حكومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌جیا و کەسوکاری قوربانیه‌كان و خه‌ڵكیش به‌جیا
دوو یادیان بۆ ئه‌و ساڵیادی کۆمەڵکوژی شارە شەهیدەکە كرده‌وه.
هه‌ر له‌سه‌رو به‌ندى هه‌ردوو یاده‌كه‌دا، به‌شێک له ده‌رچووانى
دانه‌مه‌زراو و چالاكوانه‌كان له‌نێو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه، له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى
و پشتگوێخستنى شاره‌كه‌یان و نه‌بوونى هه‌لى كار و چه‌ندین كێشه‌ى دیکە خۆپیشاندانیان
ئه‌نجامدا.