سەردێڕ:

کازمی: رێکارەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە تەواو دەکەین

PM:02:43:16/03/2022

3876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ھەڵەبجە شایستەی ئەوەیە، رێکارەکانی بەپارێزگابوونی تەواو بکرێت و ھەوڵی بەدیھێنانی ئەوەش دەدەین".


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، "ھەڵەبجە شایستەی ئەوەیە، رێکارەکانی بەپارێزگابوونی تەواو بکرێت و ھەوڵی بۆدەدەین."

باسی لەوەشکردووە، "ھەڵەبجە، شەھید و قوربانیی دەستی ستەمکارە و بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان لە پێناو بەھاکانی دادپەروەریی، هەروەها سیمبولی برایەتی و یەکگرتوویی عێراقییەکانە کە ھیوایان بە عێراقێکی دیموکراتە و تیایدا ئیرادەی گەل، بەرژەوەندی، کەرامەت و مافەکەی رەچاو بکرێت".

ئەمەش لە کتێکدایە، لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢١دا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا رێکارەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەواو نەکراوە.

٣٤ ساڵ لەمەوبەر، کاتژمێر ١١ و ٥ خولەکی پێشنیوەڕۆی رۆژی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەیان بە گازی کیمیایی بۆردومان کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاوڵاتیی مەدەنی شەھیدبوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەیش برینداربوون.













گەلەری