سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: داوای روونکردنەوەی روونمان لە تاران کردووە

PM:10:34:13/03/2022

5744 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، داوای روونکردنەوەی روون و راشکاومان لە تاران کردووە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی هێرشەکانی هەولێرەوە ئەنجامدا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر کە بە هۆیەوە زیانی بە دانیشتووانی شارەکە گەیاند لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەوە.

ئەنجومەنەکەش رایگەیاندووە، کە ئیدانەی کارەکە دەکەن و لەبارەی هێرشەکانیشەوە داوای روونکردنەوەیان لە تاران کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین موشەک ئاڕاستەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرا و بەهۆیەوە زیان بەر ناوچەکانی دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیشت. هەر ئەمڕۆش ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.













گەلەری