سەردێڕ:

مرۆڤایەتی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ بۆلەمەودوا بۆ گەشتوگوزار دەتوانیت بچیتە بۆشایی ئاسمان

PM:09:04:11/07/2021

7468 جار خوێندراوەتەوە

ریچارد برانسۆن وەک یەکەم گەشتیاری ئاسایی گەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا و توانی بەسەر کەوتوویی بگەڕێتەوە، بەمەش مرۆڤایەتی پێی نایە قۆناغی داهێنانی گەشتی ئاسمانی لەدەرەوەی گەشتە زانسییەکانی ناسا و دامەزراوە زانستییەکانی دیکە لە جیهاندا.


ریچارد برانسۆن وەک یەکەم گەشتیاری ئاسایی گەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا و توانی بەسەر کەوتوویی بگەڕێتەوە، بەمەش مرۆڤایەتی پێی نایە قۆناغی داهێنانی گەشتی ئاسمانی لەدەرەوەی گەشتە زانسییەکانی ناسا و دامەزراوە زانستییەکانی دیکە لە جیهاندا.


مێژووی سەرهەڵدانی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان لای مرۆڤ

ئەبولقاسم عەباس فیرناس ورداس تاکەرنی، زانای بیرکاری زان و کیمیاگەر و گەردونناس و میوزیسیانی ئەندەلوسی یەکەم زانای موسڵمان بوو بیری لە فڕینی مرۆڤ کردووە لە بۆشاییدا، بەمەش یەکەم خەونی مێژوویی مرۆڤایەتی هەنگاوی نایە ناو جیهانی زانستی بوون و هەوڵدان بۆ ئەزمونکردنی.

بەڵام، بەهەزاران ساڵ پێش ئەویش ئەفسانەکانی هیندستان لە داستانی "رامایانە" باس لە ئامێرەکانی فڕین و گەشتکردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسماندەکات.

لەسەدەی دووەمی زاینیش لۆقیان سیمیساتی کە نوسەرێکی سریانی بوو کتێبی "مێژووی راستەقینە"ی نوسی و تیایدا باسی لە ژیان لەسەر هەسارەکانی دیکە و گەشتکردن بۆ بۆشایی کرد و بەمەش بووە یەکەم کتێبی ئەدەبی کە خەیاڵی زانستی تۆمار بکات لەبارەی ئەگەری گەشتکردنی مرۆڤ بۆ دەرەوەی زەوی.

No description available.

 

یەکەم گەشتی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان

لە ساڵی ١٩٦١ بۆ یەکەمجار مرۆڤ توانی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان بکات و لە بەرواری ١٢ی نیسانی هەمان ساڵ یەکێتی سۆڤیەتی ئەوسا "یوری گاگارین"ی وەک یەکەم گەشتیار و کەشتیوانی ئاسمانی بە کەشتیەک بەناوی "فۆستۆک"رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد. دواتر و لە ساڵی ١٩٦٨ ئەمریکا "نیل ئەرمسترۆنگ"ی رەوانەی سەرمانگ کرد و بەمەش بۆ یەکەمجار مرۆڤ پێی لەسەر رووی مانگ دانا.

 

No description available. 


لەسەرەتادا، هەموو ئەم گەشتانە ئەگەر چی یەکەم جاربوون لەلایەن مرۆڤەوە تاقی بکرێنەوە، بەڵام لەبنەڕەتدا بەهۆی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەتی جارانەوە، زیاتر ململانێیەکی سیاسی بوو بەسود وەرگرتن لەو پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆجیایانەی مرۆڤایەتی پێی گەیشتبوو. دواتر زانایان بەمەبەستی گەڕان و دۆزینەوەی زیاتری زانستی و دەستخستنی زانیاری لەبارەی مێژووی گەردوون و سەرهەڵدان و دەستپێکردنی ژیان و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ژیان و ئەگەری بوونی ژیان لەسەر هەسارەکانی دیکە، بە پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو دەستیان بە توێژینەوە ولێکۆڵینەوە و گەشتە زانستییەکان کرد.

لە ئێستادا گەشتکردن بۆ بۆ شایی ئاسمان جگە لەمەبەستە سیاسی و زانستییەکان و ململانێی نێوان وڵاتە زلهێزەکان، قۆناغێکی نوێی دەستپێکردووە و چووەتە ناو جیهانی ئابوری و بازرگانییەوە. لەمەودوا هەموو ملیاردێر و سەرمایەدارێک دەتوانێت تەنها لە پێناو بەسەربردنی چەند رۆژێک گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان بکات.

No description available.

 

مەرجەکانی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان

کریستیان دافنبۆرت لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسی، هەرکەس بتوانێت بەرگەی گەشتیکی سەخت بگرێت دەتوانێت گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدات.

کۆمپانیای بلو ئۆریجنی ئەمریکی لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا کورسیەکی لەسەر کەشتییەکی خۆی فرۆشت بۆ ئەنجامدانی یەکەم گەشت لە ٢٠ی تەمموز، رایگەیاند، ئەوکەسەی بتوانێت کورسییەکە بەدەست بهێنێت پێویستە توانای بەرگەگرتنی سێ ئەوەندە هێزی کێشکردنی بۆ ماوەی دوو خولەک بگرێت لەکاتی دەستپێکردنی فڕین و پێنج ئەوەندەش توانای بەرگەگرتنی هەبێت بۆ چەند چرکەیەک لە کاتی نیشتنەوەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بەرزی باڵای لە نێوان ١٥٢ سانتیمەتر بۆ ١٨٢ سانتیمەتربێت و کێشیان لەنێوان ٤٩ بۆ ١٠٠ کیلۆگرامبێت.

هاوکات، کۆمپانیای ڤێرجین گالاتیک هیچ مەرجێکی جەستەیی بۆ گەشتیاران دانەناوە.

 

تێچوونی گەشتەکە

کۆمپانیای ئەکسیۆم سپەیس ئاشکرایکرد، بۆ هەرکەسێک بەنیازبێت گەشتێکی حەوت رۆژی بۆ ئاسمان بکات پێویستە ٥٥ ملیۆن دۆلار خەرجبکات.

پێشتر، کۆمپانیای ڤێرجین گالاتیک رایگەیاندبوو، بۆ یەک کەس کە بەنیازە گەشتێکی سوڕانەوە بەدەوری زەویدا لە بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدات پێویستە ٢٥٠ هەزار دۆلار بدات. بەڵام دواتر رایگەیاند، کە تێچوونەکە زیاتر دەبێت، بەشێوەیەک ئەو کورسیەی بۆ گەشتی ٢٠ی تەمموز خستییە فرۆشتنی ئاشکراوە نرخەکەی گەیشتە سێ ملیۆن دۆلار.


ئەو راهێنانەی پێویستە گەشتیاران ئەنجامی بدەن

کۆمپانیای بلو ئۆریجن لە مالپەڕی تایبەتی خۆی رایگەیاند، گەشتیاران رۆژێک پێش گەشتەکەیان راهێنانیان پێدەکرێت و فێری هەموو ئەوشتانە دەکرێن کە پێویستیان پێیدەبێت.

راهێنانەکان لەبارەی پاراستنی سەلامەتی و چالاکییە پێویستیەکانی ناوکەشتییەکە و کارپێکردنی بزوێنەری کەشتییەکە و چۆنییەتی روبەڕووبوونەوەی ئەو ژینگەیەی هیچ هێزی کێشکردنی تێدانییە.


ئایا گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان شتێکی نوێیە؟

ساڵی ٢٠٠٤ هەریەک لە مایک میلفیل و بریان بینی لەسەر کەشتی سپەیس شیپ وەن گەشتیان بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا وەک گەشتی ئاسایی نەک زانستی.

پێشتریش لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، ئاژانسی ناسای ئەمریکی هەریەک لە سیناتۆر جیک گارن و بیڵ نیلسۆن، ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی بەگەشتێکی ئاسایی ناردە بۆشایی ئاسمان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمپانیای ڤێرجن گالاتیک هۆڵدنگز کە ریچار برانسۆنی تەمەن ٧١ ساڵ خاونەدارێتی دەکات، ناوبراوی لەسەر کەشتی "ڤی ئێس ئێس یونیتی" رەوانەی بۆ شایی ئاسمانکرد و بەمەش بوو بە کە یەکەم ملیاردێری جیهان بەمەبستی ئەنجامدانی گەشتوگوزار بچێتە دەرەوەی زەوی.

گەشتەکە لەبنکەی نیو مەکسیکۆ دەستی پێکرد و دوای ٩٠ خولەک بەسەرکەوتوویی گەڕایەوە بۆ هەمان بنکە و لەسەر پلاتفۆرمی سپەیس پۆرت ئەمریکا نزیک لە شارۆچکەی ترۆت نیشتەوە.

بڕیارە، نۆ رۆژی دیکە جیف بیزوس گەورە ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن بەکەشتی بلو ئۆریجن بەگەشتێک بچێتە بۆ شایی ئاسمان.

کامەران ئەحمەد 













گەلەری