سەردێڕ:

رێنمایی نوێ تایبەت بە گەشتی تورکیا ئاشکراکرا

PM:04:52:06/03/2022

14428 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق رێنمایی نوێی لەبارەی رێکارە تەندروستییەکانی گەشتکردن بۆ تورکیا بڵاوکردووەتەوە.


لە رێنماییەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق هاتووە، پێویستە ئەو گەشتیار و هاوڵاتییانەی لە رێگای فڕۆکەوە دەچنە تورکیا، لانیکەم دوو دۆز ڤاکسینیان وەرگرتبێت لەو جۆرانەی کە لەلایەن کۆماری تورکیاوە دانی پێدانراوە.

ئاگادارییەکە حەوت خاڵە و لە ٣ی ئەم مانگەشەوە لە تورکیا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

ئەوەش هاتووە، لەمەودوا لە شوێنە کراوەکاندا پابەندبوون بە پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەستنی ماسک مەرجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەردەوامی دەدرێت بە سیستمی بەستنی زۆرەملێی ماسک لە سەرجەم هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک پاس، هێڵی شەمەندەفەر و کەشتیەکان (بە گەشتی ناوخۆیی نێوان شارەکانیشەوە).

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە کۆتایی دێت بە سیستەمی داوا کردنی تێستی PCR بۆ ئەو کەسانەی کە هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسمانی لە ناوخۆی شارەکانی تورکیا بەکاردەهێنن و هەرکەسێک نەخۆش نەبێت، داوای ئەو تێستەی لێناکرێت.

راشگەیاندراوە، ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانەی کە لە رێگەی فڕۆکەوە دەچنە وڵاتی تورکیا لانی کەم دوو دۆز ڤاکسینیان وەرگرتبێت لەو جۆرانەی کە لەلایەن کۆماری تورکیاوە دانی پێدانراوە و دوایین دۆزیان لانی کەم ١٤ رۆژی بەسەردا تێپەڕیبێت، یان ئەنجامی تێستی نێگەتیڤی PCR ی پێبێت، بەو مەرجانەی سەرەوە ناخرێنە کەرەنتینەوە.

لە خاڵێکی دیکەشدا هاتووە، ئەو کەسانەی لە رێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسنیەوە دەچنە نێو خاکی کۆماری تورکیا هیچ بەڵگەیەکیان لێ داوا ناکرێت و منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ ئەوانەی دەچنە ناو خاکی تورکیاوە دەبورێن لە جێبەجێکردنی بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین و راپۆرتی ئەنجامی پشکنینی PCR.













گەلەری