AM:08:19:03/08/2021
4552 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٢ دۆلار و ٨٣ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلار و ٨٠ سەنت نرخی نەوت دابەزیووە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧١ دۆلار و ٢٠ سەنت.
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی
کردەوە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ٦ ملیار و ٥١٣ ملیۆن دۆلار بووە، و ٩٠ ملیۆن
و ٤٦٧ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) فرۆشتووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق،
هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩١٨ هەزار
بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بەتێکڕا بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە.