سەردێڕ:

میلیشیا چەکدارە عێراقییەکان چەند بارەگایەکی سەربازی لەم ناوچانە چۆڵدەکەن

PM:08:36:11/07/2021

5356 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەردەوامی و بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییە ئەمنییەکان لە عێراق، بەتایبەت لە نێوان میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا، بەشێک لەو گروپە چەدارانە چەند بارەگایەکیان چۆڵکردوە لەئەگەری هەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەریان.

ماڵپەری عەرەبی جەدید لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو بارەگا سەربازیانەی تایبەت بە میلیشیا چەکدارەکان کە چۆڵکراون لە بریتین لە ناوچەکانی مەحمودیە و دۆرە لە پارێزگای بەغدا و شارۆچکەی جورف سەخەر لە بابل و بێجگە لە چەند بارەگایەکی تر باقوبە وخالس لە دیالە و سەلاحەدینیش.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی، ئەو گروپانەی کە بارەگامانیان چۆڵکرد بریتین لە گروپی عەسائب ئەهلو هەق و گروپی سەید شوهەدا و حزب الله و بەدر وئیمام عەلی ، چەک وکەرەستە سەربازییەکانیان گواستۆتەوە بۆ چەند بارەگایەکی جێگرەوە وەک خۆپارێزییەک لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو گروپانە.

ئەمە یەکەم جارە ئەو میلیشیا چەکدارە عێراقییانە جێگۆڕکێ و بارەگاکانیان لە نزیک بەغدای پایتەخت و ناوچەی جورف سەخەر چۆڵبکەن بێجگە لەو بارەگانەی کە لە پارێزگاکانی دالە وسەلاحەدین هەبون.

گەلەری