سەردێڕ:

نرخی زێر دابەزی

AM:11:09:02/08/2021

4592 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار دۆلار و ١٠٨ سەنتە و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٠٧ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ١٢سەنتە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە.


لەلایەکی ترەوە، لەسەر ئاستی جیهان زێڕ باشترین بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەدوای ئەوەی هەندێک ئاماژە لەئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکییەوە هاتووە، کە رەنگە پاڵپشتی ئابووری کەمبکاتەوە. سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەهای زێڕ بە رێژەی ١.٤ بەرزبووەوە.

 

كـ ، ئـ













گەلەری