وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی تەمموز زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی
ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لەمانگی تەمموزدا بڕی ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ هەزار و
٧٩٤ بەرمیل نەوت فرۆشراوە و هەناردەی دەرەوە کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
داهاتی نەوتە فرۆشراوەکە بریتییە لە شەش ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٧٩٤ هەزار دۆلار.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە،
بڕی نەوتی فرۆشفراوی کێڵگەکانی کەرکوک سێ ملیۆن و ١٢ هەزار و ٤٣٥ بەرمیل بووە. دەشڵێت،
بڕی نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ٨٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٣٥٩
بەرمیل بووە.
هەر بەگوێرەی
راگەیەنراوەکە، رۆژانە دوو ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و هەناردەی دەرەوە
کراوە و هەر بەرمیلێک بە ٧٢ دۆلار و یەک سەنت فرۆشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر
لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.