سەردێڕ:

لە سوریا رووداوێکی هاوشێوەی رەیان دووبارە بووەوە

PM:04:38:11/02/2022

8432 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیوای ئاگرکوژێنەوەی سوریا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە منداڵێکی لە بیرێک کە قوڵییەکەی ٦٣ مەتر بوو دەرهێنا، بەڵام منداڵەکە گیانی لەدەستدابوو.


محسن كنانی سەرۆکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سوریا بە ماڵپەڕ ئەلوەتەنی رایگەیاند، "لە رۆژی چوارشەممە، پێمان وترا منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە گوندی لوریدای سەر بە ناوچەی ئەلباب کەوتووەتە بیرێکی ٦٣ مەتر قوڵ و دەستبەجێ هێزەکانمان بۆ هاوکاریکردنی منداڵەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاستی ئاو لە بیرەکەدا ١٤ بۆ ١٠ مەتر بووە و لە کاتی هوڵدان بۆ دەرهێنانی منداڵەکە بۆیان روونبووەتەوە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشیئاشکراکرد، گیانلەدەستدانی مندڵەکە بەشێکی بە هۆی کەمی ستافی ئاگرکوژێنەوەی ئەو ناوچەیە بووە و ژمارەی کارمەندانیان زۆر کەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە.

گیانلەدەستدانی ئەم منداڵە سورییە لە کاتێکدایە،هەر لەم مانگەدا رەیانی تەمەن پێنج ساڵی مەغریبی کەوتە بیرێکەوە لە ٣٢ مەتر قوڵیدا گیریخوارد، و دوای دەرهێنانی گیانی لەدەستدا و دوابەدوای رەیان منداڵێکی تریش بە هۆی لاساییکردنەوەی رەیان گیانلەدەستد، و هاوکات منداڵێکی تری لیبی بە هۆی کەوتنە ناو بیری مزگەوتێکەوە گیانی لەدەستدا.













گەلەری