سەردێڕ:

وردەکاریی کوژرانی سەرکردەکەی داعش ئاشکراکرا

PM:05:50:03/02/2022

12864 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەورەترین ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەبوبەکر هاشمی سەرکردەی داعش ئەنجامدراوە و بەدەر لە هێرشی زەمینی هێرشی ئاسمانیش کراوەتە سەر ئامانجەکە، میدیاکانیش وردەکاری هێرشەکەیان ئاشراکردووە.


میدیاکانی ئەمریکا لەسەر زمانی بەرپرسێکی ئەمنییەوە باسیان لەوەکردووە، "ناکرێت ئێستا باس لەوە بکرێت ئاخۆ تەرمەکان لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە ماون یاخود نا." ئەوەش گەورەترین ئۆپەراسیۆن بووە لە دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعشەوە.

هاوکات، لەبارەی وردەکاری هێرشەکەوە ئەوە خراوەتەڕوو، کە هێرشەکە زەمینی و ئاسمانی بووە و لە رێگای فڕۆکەشەوە سوپای ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو شوێنەی بە ئامانج گیراوە و ئەبوبەکر هاشمی لێبووە، بەڵام بەر لە گەیشتنی سەربازەکان ئەبوبەکر هاشمی خۆی تەقاندووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو فڕۆکەیەی سوپای ئەمەریکا کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەکارهاتووە تەقێنراوەتەوە.

ئەمرۆ، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشی سەرکردەی داعشی لە ئیدلیب و دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی قاعیدەی راگەیاند و دەشڵێت، لە دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش؛ گەورەترین ئۆپەراسیۆنە.













گەلەری