سەردێڕ:

لەم وڵاتەش داعش بۆ جاری دووەم هێرشی ئەنجامدا

AM:09:31:29/01/2022

3488 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنییەوە، بۆ جاری دووەم چەکدارانی داعش لە لیبیا هێرشێکیان ئەنجامدا.


لە شارۆجکەی قەترون لەباشوری لیبیا، بۆ جاری دووەم گروپی چەکداری داعش هێرشی چەکداری ئەنجامدا.

پێشتر، لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەهەمان ناوچە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر کاروانی هێزەکانی سەربە کەتیبەی شەهیدانی ئوم ئەڕانیبی سەربە سوپای لیبیا و لە ئەنجامدا چوار سەربازی سوپا و ٢٣ چەکداری داعش کوژران.

لە رێکەوتی ١٨ی کانونی دووەم گروپی چەکداری داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی بۆبمیکی چێنراو لە شارۆچکەی ئەرانیب راگەیاند کە بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای لیبیا کوژرا و دوو سەربازی دیکە برینداربوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ٢٠ ئەم مانگە، ژماره‌یه‌ک چەکدارى داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌رده‌م زیندانی غوێران لە حەسەکە تەقاندەوە، دواتریش روبه‌ڕوی ئاسایشی و پاسه‌وانی زیندانه‌كەش‌ بونه‌وه،‌ بەو هۆیەشەوە بەشێک لە زیندانییە داعشەکان هەڵاتن و تا ئێستاش دەیان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەکدارانی داعش زیاتر لە ٥٠ هاوڵاتی سیڤیلیان کردووە بە بارمتە و هەڕەشەی کوشتنیان دەکەن ئەگەر زیندانەکە چۆڵنەکەن، بەڵام ئەوان ئۆپراسیۆنەکەیان بەردەوامە تاکو تەواوى زیندانەکە و تەواوى هەڵاتووەکان دەستگیردەکەنەوە و ئەو هاوڵاتییە سڤیلانە رزگار دەکەن.

وتیشی، ٨٠٠ چەکداری داعشى هەڵاتوو لە زیندانى غوێران خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە، دەشڵێت، زیاتر لە ٢٥٠ چەکداری داعش کوژراون.

هەروەها، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی ١ی٢٠٢٢، نیهاد محەمەد وتەبیژی پۆلیسی دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشەکە لە کاتژمێر سێی بەرەبایندا کراوە و و هێرشەکە بۆ سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق بووە لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و ئەوەی تائێستا زانراوە بەهۆی هێرشەکەوە ١١ کەس کوژراون کە ئەفسەریان تێدایە و نزیکەی ١٠ کەسیش برینداربوون.













گەلەری