سەردێڕ:

ئامانجەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چین؟

AM:09:41:28/01/2022

7616 جار خوێندراوەتەوە

رێخکەری کاروباری خۆرهەڵەتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا ئامانجەکانی سیاسەتی ئیدارەی بجۆ بایدنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا ئاشکرا کرد.


لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێکی پەیمانگای کارنگی، برێت مەکگۆر رێخکەری کاروباری خۆرهەڵەتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگترین ئامانجی ئەمریکا لە سوریا باشترکردنی دۆخی مرۆییە لەرێگەی کردنەوەی دەروازە مرۆییەکان بەمەبەستی گەرەنتی کردنی گەیاندنی هاوکارییەکان.

وتیشی، ئامانجێکی دیکە پاراستنی رێککەوتنامەکان و ئاگربەستەکان و بەردەوامبوونە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و قاعیدە.

لەبارەی ئامانگە گشتییەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، برێت مەکگۆڕ باسی لەوەشکرد، رێگری بکەن لە زۆربوونی کۆمەڵگە و دەوڵەتە داڕوخاوەکان لە ناوچەکەدا، چونکە شکستهێنانی وڵاتان بۆشاییەکی گەورەی دروستکردووە و ئەمەش رێگەی لەبەردەم گروپە چەکدارەکان خۆشکردووە لەو ناوچانەدا بمێننەوە، ئەمەش بەردەوام زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیاندووە.

رێخکەری کاروباری خۆرهەڵەتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوا یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتییانداوە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە رووداوەکەی بەندیخانەی غوێران لە باشوری حەسەکە.

وتیشی، ئەمەش بەڵگەیەکی روونە لەسەر بوونی مەترسییەکانی داعش.

برێت مەکگۆر باسی لەوەشکرد، ئەمریکا مافی خۆیەتی بەرگری لەبەرژەوەندییەکانی بکات و وەڵامی هەموو ئەو هێرشانە بداتەوە کە دەکرێتە سەری جا لەهەر لایەن و شوێنێکەوەبێت.

لەبارەی بوونی هێزەکانیان لە سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێرانبێت، رێخکەری کاروباری خۆرهەڵەتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئەوان لە سوریاوە رووبەڕووی ئێران نابنەوە، بە مافی ئیسرائیلیشی دەزانن بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت و لسەر خاکی سوریاوە بەرپەرچی هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بداتەوە.

لەبارەی مامەڵەکردنی ئیدارەی بایدن لەگەڵ حکومەتی سوریادام برێت مەکگۆڕ رێخکەری کاروباری خۆرهەڵەتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هەرگیز پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەشار ئەسەد ئاسایی ناکانەوە، بەڵکو بەردەومدەبن لە لێپێچینەوە لەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەی سوریا ئەنجامی داوە. وتیشی، ئەمریکا رێگەدەدات لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سونرەکانی حکومەتی ئەردەن لەگەڵ سوریادا رێککبکەوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ٢٠ ئەم مانگە، ژماره‌یه‌ک چەکدارى داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌رده‌م زیندانی غوێران لە حەسەکە تەقاندەوە، دواتریش روبه‌ڕوی ئاسایشی و پاسه‌وانی زیندانه‌كەش‌ بونه‌وه،‌ بەو هۆیەشەوە بەشێک لە زیندانییە داعشەکان هەڵاتن و تا ئێستاش دەیان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

لای خۆشییەوە، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراق و سوریا بە فڕۆکەجەنگییەکانیان بۆردومانی ناوچەکەیانکرد و توانییان بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و نزیکەی ٨٠٠ چەکداری داعش خۆیان رادەستی ئەو هێزانە کرد.













گەلەری