سەردێڕ:

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاری کرد

PM:04:19:27/01/2022

5352 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی ٧ی شوباتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتی دیاریکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی یاسای و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ دوای تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان و بەپشتبەستن بە یاساکانی خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢، لیستی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ وادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ٩ی ئەم مانگە ئەنجام درا و تیایدا، محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی لە فراکسیۆنی سەدر بە جێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵا لە فراکسیۆنی پارتی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردران.

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، باسم خەزعەل خەشان ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نایاسایی بوون سکاڵای لە دادگا تۆمارکرد.

لە ١٣ی ١دا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

لە ١٩ی ١دا، دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی تێڕوانینی لە تانەکانی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجامدا، بەڵام بڕیاردانی لەبارەی تانەکانەوە بۆ ٢٥ی مانگ دواخست.

رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دانیشتنی خۆی بە ئامانجی تێڕوانین لە تانەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ساز کرد و تیایدا بڕیاری تانەی نادەستوری بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی رەتکردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی پێ بدرێت.

 

 













گەلەری