سەردێڕ:

بڕیاری نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا

PM:02:40:27/01/2022

42772 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا، ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدرێت بە تەمەنی سەروو ١٨ ساڵ بە هەمان رێکارەکانی پێشوو.


بەگوێرەی نوسراوەکە کە وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کردووە لە تەواوی ئیدارەکانی هەرێم، لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی زانستی راوێژکاری بۆ بەرنامەی کوتان و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگری جەستەیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڕیاردراوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین.

ئەمەش لە کاتیکدایە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە ٤ی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا رایگەیاند وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا، لە شاری وهانی چین ڤایرۆسی بەربڵاوی کۆرۆنا سەریهەڵدا و دوای ماوەیەکیش زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە و بەو هۆیەشەوە، حکومەتی وڵاتان کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ و گەشتی ئاسمانییان پیادەکرد، تا ئێستاش ٣٦٣ ملیۆن و ٦٩٣ هەزار و ١٣٨ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، پێنج ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٤٧٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

 













گەلەری