سەردێڕ:

ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: بەخێرایی ئەم وڵاتە جێبهێڵن

PM:12:22:27/01/2022

40608 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مریكا هاوڵاتییانى وڵاتەکەى له‌ ئۆكرانیا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، به‌خێرایی خاكی ئۆكرانیا به‌جێبهێڵن.


كریستینا كێڤن باڵیۆزى ئەمریکا لە کیێڤ لە راگەیەنراوێکدا هاوڵاتییانى وڵاتەکەى لە ئۆکرانیا ئاگادارکردووەتەوە پێویستە بە زووترین کات خاکى ئۆکرانیا بەجێبهێڵن و بەتایبەت کەسوکارى فەرمانبەرانى باڵیۆزخانەکەیان.

باڵیۆزەکەى ئەمریکا باسى لەوەشکردووە، ئۆکرانیا بە دۆخێکى نائاسایدا تێدەپەڕێت و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و خێزانی فه‌رمانبه‌رانی ناو باڵیۆزی ئه‌مریكا.

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، چەند یەکەیەکی سەربازیی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕى سەربازیی نێردراونەتە ناوچەی رۆستۆڤی نزیک لە سنورەکانی ئۆکرانیا، کە تیایدا یەکە سەربازییەکان ئۆپراسیۆنى دوور مەودا تاقی ده‌كەنەوە.

راشیگەیاندووە، زیاتر لە ٢٠ کەشتی جەنگیی بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکە چوونەتە دەریای رەشەوە و لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتیشدا مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدەن.

گرژییەکانى روسیا و ئۆکرانیا لەکاتێکدایە، روسیا داوادەکات ئۆکرانیا نەبێت بە ئەندام لە هاوپەیمانى ناتۆ و دەشڵێت، هێزە سەربازییەکانى هاوپەیمانێتى ناتۆ لە نزیک سنورەکانى وڵاتەکەى هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشى مۆسکۆ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشى دەڵێن، ئەگەر روسیا هێرشبکاتە سەر ئۆکرانیا هاوکاریی ئۆکرانیا دەکەن.













گەلەری