سەردێڕ:

نهێنی باشبوونی لەناکاوی بازرگانی جیهانی کەلوپەلە یان خزمەتگوزاری؟

PM:08:43:30/07/2021

4596 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتی نیوەی ساڵانەی رێکخراوی بازرگانی جیهانی لەسەر دۆخی بازاڕی جیهان بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی لەناکاو بۆ کەرتی بازرگانی کراوە؛ ئەوەش دوای ئەوەی توشی داڕمانێکی گەورەبوو لەیەکەم شەپۆلی کۆرۆنادا.


رێخراوەکە هۆشداریداوە لە مەترسییەکانی دابەشنەکردنی نایەکسانی ڤاکسینەکانەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا.

نگوزی ئۆکۆنۆجۆ – ئیویلا، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی بازرگانی رایگەیاند، بازرگانی لە جیهاندا خێراتر لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو بەرەوپێشچووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رێکخراوەکە پێشبینی دەکات کەرتی بازرگانی لە ئەمساڵدا دا بەرێژەی ٨٪ گەشە بکات و لە ساڵی داهاتوودا ٤٪ بێت.

باسی لەوەشکردووە، بازرگانی خزمەتگوزاری بە زەحمەت بەرەوپێشدەڕوات، بەڵام بۆ کەلوپەل و کاڵاکان پێچەوانەوەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەختیی ئەو سنورانەی کە قەدەغەی هاتوچۆیان بەسەردا سەپێنراوە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گەشت و گواستنەوە هەیە.

راشیگەیاندووە، ئەدای بازرگانی لە هەرێمەوە بۆ هەرێم جیاوازی هەیە و بەردەستنەبوون و نایەکسانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆیە سەرەکییەکانی ئەو جیاوازیانە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە جیاوازی دابەشکردنی ڤاکسینەکە چونکە بەرەپێشچوونی ئابوری لە نێوان وڵاتاندا فراوانتر دەبێت.













گەلەری