سەردێڕ:

لە سنوری کەرکوک کەسێک رفێنرا

PM:10:33:23/01/2022

13496 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو شوانێکیان رفاند.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کاتژمێرێک پێش ئێستا چەند چەکدارێکی نەناسراو شوانێکیان لە گوندی یرغونی سەر بە ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک رفاندووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، رفێنراوەکە برای موختاری گوندەکەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک چەکدار کە لایەنە عێراقییەکان بە چەکدارانی داعش ناویان هێناون هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە ١١ سەربازی سوپا کوژران. 













گەلەری