شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی غوێران و دەوروبەری بەردەوامە و لەوبارەیەوە، هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش روونکردنەوە دەدەن.
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراق و سوریا لەبارەى هێرشەکانى داعش بۆ سەر بەندیخانەى غوێرانى حەسەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "هەوڵەکانى داعش بۆ بردنە دەرەوەى ئەندامانى لە بەندیخانەى غوێران هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق و ناوچەکە دروستناکات."
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هۆشداریشدا دەدات لە "ئەگەر
ئەنجامدانى هێرشى هاوشێوە بۆ سەر ئەو بەندیخانانەى ئەندامانى داعشیان تیایە لە عێراقیش."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی
لەکاتى رووداوەکەدا ئۆپراسیۆنى چاودێرى بەڕێوەبردووە، زنجیرەیەک بۆردمانى لە ماوەى
ئەو چەند رۆژەى پرۆسەکەدا ئەنجامداوە و بەوردى تیرۆستانى داعشى کردووەتە ئامانج کە
هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانى سوریاى دیموکرات."
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاماژە بەوەشکردووە، "هەموو
ئەو داعشانەى چەکی ناو بەندیخانەکەیان هەڵگرت و پاسەوانەکانى بەندیخانەکەیان کوشت بەهێرشى
ئاسمانى کرانە ئامانج و کوژران."
گرتوخانەی غوێران دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای
کوردستان و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ٢٠ ئەم مانگە، ژمارهیهک چەکدارى
داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان لهبهردهم زیندانی غوێران لە حەسەکە تەقاندەوە،
دواتریش روبهڕوی ئاسایشی و پاسهوانی زیندانهكەش
بونهوه، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە زیندانییە داعشەکان هەڵاتن و تا ئێستاش دەیان کەس
کوژراون و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.