PM:02:40:23/01/2022
6232 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسراوێکی بەمەبەستی کردنەوەی بنكه‌ی گومرگی تیله‌كۆ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەرکرد.
له نوسراوێكدا كه واژۆی ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی له‌سه‌ره ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت به مادده‌ی پێنج له یاسای گومرگی ژماره ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ی هه‌مواركراو بڕیاریداوه به دامه‌زراندنی بنكه‌ی گومرگی به‌ناوی "بنكه‌ی گورگی تیله‌كۆ" له مه‌رزی تیله‌كۆ.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
کردنەوەی بنکەکە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتنی گومرگی و پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی
بازرگانییە و لەرووی ئیداری و داراییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گومرگی گه‌رمیانه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
هەشت بنکەی گومرگی لە هەرێمی کوردستان هەیە کە بریتین لە بیشخاپور، حاجی ئۆمەران،
سەیرانبەن، باشماخ، پشتە، کێلێ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان.