هاتوچۆی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سێ شوێنی جیادا لە سنوری قەزای کۆیە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە پێنج هاوڵاتی برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوی یەکەم ناوەندی شار رووداوە و رووداوی دووەم لە ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری بووە.
ئاماژەی
بەوەشدا، هەردوو رووداوەکە بەهۆی بەستنی رێگاوە بووە و بەهۆیانەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو،
رووداوی سێیەم لەرێگای نێوان ناحیەیی تەق تەق ـ سێگردکان بووە کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری
نیسان پیکاپ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە بەهۆیەوە و وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی برینداربوون.
خالد محەمەد- کۆیە