AM:08:57:23/01/2022
5724 جار خوێندراوەتەوە
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلەی ریختەر شاری دورسونی هەرێمی بالیکسیری باکوری رۆژئاوای تورکیای هەژاند و لە چەندین ناوچە خەڵکی هەستییان پێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٠:٣١ خولەک روویداوە بە کاتی گرێنێچ و لە قوڵایی ١١.٤٩ کیلۆمەتردا روویداوە.
لەبارەی زیانەکانەوە باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ راپۆرتێک نییە باس لە
زیانە گیانی و مادییەکان بکات.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی
سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند
چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە
ھەستیان پێبکرێت.